كەسێكیتر لە سلێمانی دوای توشبونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

04.04.2020

لڤین: 
هاوڵاتیەكی تر لە شاری سلێمانی دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا بەوەش كۆی گشتی ژمارەی ئەو كەسانەی بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە بووە 3كەس. 
سەباح نەسرەدین هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، رایگەیاند " بەداخەوە ئەمڕۆ هاوڵاتییەكی دیكە لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد، ئەمەش دوای ئەوەی كە كۆچی دوایی كردووە نموونەمان لێوەرگرتووە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە". 

 بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی وتیش:  زۆربەی زۆری نەخۆشەكانی كۆرۆنا لە سلێمانی تەندروستییان زۆر باشە، تەنیا یەك كەس نەبێت كە لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.

 گیانلەدەستداوی ئەو كەسە بووە 3 هەمین كەس لە هەرێمی كوردستان پێشتریش دوو كەسیتر لە سلێمانی دوای توشبونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. 

6330 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations