ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە تورکیا نزیك دەبێتەوە لە 20 هەزار كەس

02.04.2020

لڤین: 
وەزیری تەندروستی توركیا نوێترین ئامارەكانی توشبون بە كۆرۆنای لە وڵاتەكەی راگەیاند و دەڵێت 82%ی توشبووان تەمەنیان لەسەر و 60 ساڵیەوەیە. 

فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا، ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە وڵاتەی لە ماویە 24 كاتژمێری رابردوو ئاشكرا كرد و دەڵێت 79كەسیتر گیانیان لەدەستداوە. 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی وەزیری تەندروستی توركیا  لەپەڕەی خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە لەو 24 كاتژمێرەدا 2هەزار و 456 كەس توشی كۆرۆنا بوون. 

بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی توشی ڤایرۆسەكە بوون لە توركیادا 18 هەزار و 158كەسە لەوەش 356كەس گیانیان لەدەستداوە،كوجا ئەوەشی ئاشكرا كرد "ئەوەی سەرنجی دەدەین، 82%ی ئەو نەخۆشانەی گیان لەدەست دەدەن، تەمەنیان لە سەرووی60ساڵیدایە".

426 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations