قایمقامیەتی سلێمانی بەهۆی سەرپێچیەوە 345 شوێن داخراون

02.04.2020

لڤین:
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە ماوەی مانگێكدا 345 شوێنیان داخستووە، ئەوەش دوای ئەوە هاتووە كە سەردانی 6هەزار شوێنیان كردووە. 

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە ماوەی مانگی ئازاردا زیاتر لە 6 هەزار شوێنیان بەسەركردووەتەوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكانیش، بەهۆی سەرپێچیەوە 345 شوێن داخراون و زیاتر لە 600 شوێنیش رووبەڕووی سزای یاسایی كراونەتەوە.

قایمقامیەت ئەوەشی رونكردووەتەوە بەھۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكان 637 شوێن پسوڵەی سەرپێچیان بۆ كراوە و 424 شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە لەو ماویەدا بەهۆی سەرپێچیەكانەوە 345 شوێن داخراون و لەبەرامبەر سەرپێچیەكانیان سزادراون و 2 شوێنیش رووبەڕووی دادگا كراوەتەوە. لە مانگی ئازاردا بڕی  68 تۆن و پێنج سەد كیلۆگرام مەواد و خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراوە.

347 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations