ماوەی راگرتنی رۆژنامەنوسەكەی هەولێر لەزیندان درێژكرایەوە

02.04.2020

لڤین:  
دوای ئەوەی شەوی 24ی مانگی رابردوو رۆژنامەنوس هێمن مامەند لە شاری هەولێر لە ماڵەكەی خۆیدا دەستگیر كرا، تاكو ئەمڕ} بە بڕیاری دادوەر راگیرابوو ئەمڕۆش وادەی راگرتنەكەی بۆ درێز كرایەوە. 

ئەو رۆژنامەنوسە پێش دەستگیر كردنی داوای كردبوو حكومەت مووچە و بژێوی ژیانی خەڵی هەژار بگرێتە ئەستۆ ئەگەرنا ناچار دەبن قەدەغیە هاتوچۆ بشكێنن، بۆیە لەسەر داوای فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر دەستگیر كرا. 

دوای ئەوەی نزیكەی 10 رۆژ لە زیندان بوو ئەو رۆژنامەنوسە ئەمڕۆ بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر ماوەی راگرتنەكەی درێژ كرایەوە و تاكو رۆژی 14نیسان. 

472 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations