هۆشداری دەدرێت لە چاپكردنی زیاتری پارەی عێراقی

02.04.2020

لڤین: 
بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پاچكردنی پارەی عێراقی هۆشداری دەدات و رایگەیاند، ئەگەر نرخی نەوت بەم شێوەی ئێٍستا بمێنێتەوە عێراق پێویستە بیر لە رێكاری تر بكاتەوە بۆ چارەسەری كورتهێنانی مووچە. 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند پشكی هەرێمی كوردستان دیاریكراوە و تاوەكو عێراق توانای دابەشكردنی مووچەی هەبێت، پشكی هەرێمی كوردستانیش دەنێردرێت.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند "ئەگەر نرخی نەوت وەكو ئەمڕۆ بمێنێتەوە، داهاتی مانگانەی عێراق لە یەك ملیار دۆلار زیاتر دەبێت، بەڵام عێراق خۆی مانگانە پێویستی بە سێ ملیار و نیو دۆلارە بۆ مووچە، بۆیە دەبێت رێكاری دیكە بگرێتەبەر"

ناوبراو بە میدیاكانی راگەیاند "هەرچەندە بانكی ناوەندی پارە لەنێوخۆی وڵات چاپناكات، بەڵام ئەگەر ئەوە بكرێت ئەنجامێكی نەرێنی دەبێت و ترسناكە بۆ سەر كەرتی ئابووری و یەكسەر هەڵاوسان دروستدەبێت و نرخی دینار دادەبەزێت. ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیە بەردەوامبێت، عێراق تاوەكو ساڵێكیش دەتوانێت مووچە بدات". 

1988 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations