وەزیری تەندروستی عێراق وادەی كۆتایی هاتنی كۆرۆنای لە وڵاتەكەی راگەیاند

02.04.2020

لڤین: 
وەزیری تەندروستی عێراق پێیوایە لە كۆتاییەكانی مانگی ئایاری داهاتوودا، مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا نەمێنێت بۆ ئەوەش داوا دەكات خەڵكی عێراق پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن. 

جەعفەر عەلاوی، وەزیری تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە رایگەیاند: داوا لە خەڵكی عێراق دەكەم پابەند بن بە رێنماییەكانەوەئەگەر هەمووان پابەندبن بە رێكارە تەندروستییەكانەوە، بەسەر كۆرۆنادا سەر دەكەوین. 

ناوبراو ئاشكراشی كرد، عێراق بەهۆی بونی گەرمای بەهێزەوە تیایدا لە كۆتایی مانگی ئایاری داهاتوودا مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەر نامێنێت. 

ئێستا لە عێراق 728 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 52 كەس گیانیان لەدەستداوە و 182 كەسی دیكەش چاكبوونەتەوە.

5320 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations