سەرۆکی حکومەت سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ تۆمار دەکات

01.04.2020

لڤین:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی تۆمار دەکات بەهۆی ئەوەی وتویەتی "داهاتی حکومەت لە خەرجییەکانی زیاترە".

دوای ئەوەی سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند حکومەت بۆ لەمەودوا بە ٤٥ رۆژ جارێک مووچە دابەش دەکات ئەمڕۆ نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

لەو رونکردنەوەیەدا نوسینگەی مەسرور بارزانی دەڵێت: سۆران عومەر پەرلەمانتاری سەر بە کۆمەڵی ئیسلامی هەندێ لێدوانی ناڕاست و چەواشەکارانەی داوە کە گوایە، داهاتی حکومەت لە خەرجییەکانی زیاترە و هەروەها باسی لەوە کردووە کە سەرۆکی حکومەت گوایە خاوەنداریی بانکێک و کۆمپانیایەکی گەورە دەکات.

نوسینگەی مەسرور بارزانی دەشڵێت: وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەم تۆمەتانە، لە پێناو ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بۆ ھاووڵاتییانی خۆشەویستمان رێکاری ئاسایی دەگرینە بەر. ئەم کەسە پێویستە بەڵگەکانی ڕادەستی لایەنە یاساییەکان بکات، ئەگەرنا دەبێت بەرپرسیاریەتی یاسایی ئەو چەواشەکاری و ناڕاستییانە لە ئەستۆ بگرێت.

2968 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations