لێرەوە داوای وەرگرتنی مۆڵەتی هاتوچۆ بكە

01.04.2020

لڤین: 
حكومەتی هەرێمی كوردستان فۆرمێكی بڵاو كردەوەبۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەو رێگەیەوە مۆڵەتی هاتوچۆ لە نێوان شارەكان یان قەزا و ناحیەكان بەدەست بهێنن. 

ئەو فۆرمە وەزارەتی ناوخۆبڵاوی كردووەتەوە لە ڕێگەی (وێبسایتی) moi.gov.krdوەزارەتەكە داوای ئەوەی كردووە كە پڕكردنەوەی فۆرمەكە دەبێت لە ڕێی كۆمپیوتەرەوە بێت و بە  SMS وەڵامیان دەدرێتەوە بۆ پەسەند كردن یان رەتكردنەوەی. 

لەو فۆرمەدا كەوەزارەت بڵاوی كردووەتەوە هۆشداریداوە كە نابێت ئەو كەسانەی مۆڵەتەكە وەردەگرن كارمەندی هێزە ئەمنیەكان بن و هەر كارمەندێكی هێزە ئەمنیەكان ئەو فۆرمە پڕ بكاتەوە بە یاسای سەربازی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت. 

هاوڵاتیان دەتوانن لە دوای داگرتنی فۆڕمەکە و پڕکردنەوەی بە کۆمپیوتەر، بۆ ئیمەیلی [email protected] بنێرن و پاشان چاوەڕێی وەڵام بن کە لە رێگای کورتە نامە SMS پێیان دەکات.

بۆ داگرتنی فۆڕمەکە
کلیک لێرە بکە

5945 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations