بە ڤیدیۆ... هێرشی هێزە ئەمنیەكان بۆسەر خوێندكاران لە كەرەنتین

31.03.2020

لڤین:
ئەندامێكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان، رەخنە لە مامەڵەی هێزە ئەمنیەكان دەگرێت لەگەڵ ئەو خوێندكارانەی شەوی پێشوو لە قوبرسەوە گەڕانەوە هەرێمی كوردستان. 

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان، لە نوسێنێكدا رەخنە لە مامەڵەی هێزە ئەمنیەكان دەكرێت لەگەڵ خوێندكارانی دكتۆرا و ماستەر كە لەقوبرس گەڕاونەتەوە و بڕیاری كەرەنتین كردنیان بۆ دەرچووە.

ئەو گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوەتەوە و لەگەڵیدا دەڵێت ئەو خوێندكارانە "دەبرێنە ھۆتێلێك بەناوی My Flowers دەبینن پاك و خاوێن نیە، پێیان دەڵێن ئەم شوێنە بۆ كەرەنتین خاوێن نیەو سێ كەس لەژورێك دا لەڕوی تەندروستیەوە گونجاو نیە، بۆیە لەپاسەكە دانابەزین، دواتر بەزەبرو توندوتیژی دایاندەگرن و لێتان دەدەن! لەنێو ھۆتێلەكەش لەنوێنەری قوتابیەكان دەدرێ ".

ئەو پەرلەمانتارە لەو نوسراوەیدا كە ناوی وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی حومەتی هێناوە دەشڵێت: جێی داخە بەوجۆرە مامەڵە لەگەڵ ئەو قوتابیانە كراوە وەك ئەوەی تاوانبار بن و زیندانی بكرێن. ئەم دیمەنەی تۆماركراوە كەمترینی ئەو لێدان و پەلامارەی قوتابیەكانە.

سۆران عومەر بە پێویستی دەزانێت "دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لەو ھێزەی پۆلیس بكرێ و ئەوەی پەلاماری قوتابیەكانی داوە سزا بدرێ و ئەو قوتابیانەش كەخەڵكی شاری سلێمانین بگەڕێنرێنەوە سلێمانی كەرەنتێن بكرێن چونكە شوێنەكەیان پاك نیە".


ڤیدیۆكە: 

7224 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations