پەتی تیوری پیلانگێڕیی وەک پەتی درۆ کورتە

29.03.2020

لڤین: لە هەژماری د.شێركۆ كرمانج وەرگیراوە

کاتێک ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە چین سەریھەڵدا سادەگۆیەکانی تیوری پیلانگێریی وەک ھەمیشە بەبێ بنەماو بێ بیرکردنەوە یەکسەر ئەمریکاو ڕۆژئاوایان تاوانبارکرد بە دروستکردنی ڤایرۆسەکەو بڵاوکردنەوەی لە چین. دوای دوو مانگ ژمارەی کەیسی چالاک (active case) لە ئەمریکا لەم لەحزەیە 101,458 کەیسە کە زۆر زیاترە لە کەیسی چالاک لە چین کە لەم لەحزەیە تەنیا 3,128 کەیسە. لە ئەوڕوپا ژمارەی کەیسە چالاکەکان نزیک بۆتەوە لە 300,000 کەیس.

دەبێت ئەوڕوپی‌و ئەمریکاییەکان چەند گەمژە بن کە کارێکی وا بکەن خۆیان تێیدا زەرەر بکەن هەم لە ڕووی گیانی هەم ماددی. بۆیە دوو شت دەڵێم:

یەکەم، ئەوانەی زوو بڕیاردەدەن هەمیشە تێدەکەون. ئەوانەی بێ بنەما قسە دەکەن هەمیشە هەڵە دەردەچن. ئەوانەی بۆ بەڵگە قسە دەکەن هەمیشە بەڵگەکان دواتر بەدرۆیان دەخاتەوە.

دووەم، لەمێژە گوتوومە تیوری پیلانگێڕیی تیوری ئەو تەمبەڵانەیە کە نە تاقەتی بیرکردنەوەیان هەیە نە توانای قوڵبوونەوە. تیوری پیلانگێڕیی زۆر سادەیە بۆیە خەڵکی سادە زوو باوەڕی پێدەکات.

حەزدەکەم ئەو هەلە بقۆزمەوەو ئەو هاوڕێیانەم ئاگادار بکەمەوە کە ئێستاش پێیانوایە کە ئەمریکاو ئەوڕوپا لە پشت دروستکردنی ئەم ڤاریۆسەن ئەوە لێرە بە وردی سەرنجی خۆیان بنوسن چونکە لە ڕۆژانی داهاتو دەمەوێت بابەتێک لەسەر کۆڕۆنا ڤایرۆس‌و تیوری پیلانگێڕیی بنوسم جا لینکی هەر تیورێکی لەو شێوەیەتان لایە بۆم بنێرن. یان هەر کەس‌و لایەنێکی دیکە کە ئێوە پێتانوایە لە پشت دروستکردنی ئەم ڤایرۆسەن بەڵام تکایە هۆکاری تیورەکەشت بەدرێژی باس بکە.

2097 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations