وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە

27.03.2020

لڤین: 
وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێک ئاراستەی ئەو کەسانە دەکات کە لە مانگی ئاداردا  لەوڵاتانی ئەوروپاوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و دەڵێت بە زووی پەیوەندی بکەن بە تیمە تەندروستیەکانەوە. 

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتانی ئەوروپا لە 3/1 ەوە گەڕاینەوە تاوەکو 3/14 ... بۆ بەرژەوەندی خۆتان و خانەوادە و هاوڵاتیانی کوردستان، تکایە بەپەلە پەیوەندی بەژمارە 122 یان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لەناو شار و قەزا و ناحیەکان بکەن.

ئەو وەزارەتە لەو راگەیەندراوەیدا داواشی کردووە: دڵنیایان  دەکەینەوە تەنها نمونەی پشکنین وەردەگیرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان.

7496 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations