مالیكی ترسی لێكدابڕانی سیاسی هەیە

26.03.2020

لڤین: 
نوری مالیكی ئاشكرای دەكات هاوپەیمانێتیەكەی پشتیوانی كاندیدێك ناكات گەورەترین هاوپەیمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتیوانی نەكات و مەترسی خۆشی رادەگەیەنێت. 

نوری مالیكی، سەركردەی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا،رایگەیاند: هەڵوێستی دەوڵەتی یاسا لەبارەی كاندیدكردنی كەسێك بۆ پێكهێنانی حكومەت نەگۆڕە، ئەویش دەست نیشانكردنیەتی لەلایەن گەورەترین كوتلەوی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە. 

ناوبراو لە تویتەری خۆیەوە راشیگەیاند "دەستنیشانكردنی كاندیدەكەش دەبێ رەزامەندی نیشتمانی لەسەربێت و ئەوان ئامادەنین پاڵپشتی لە هیچ كاندیدێك بكەن كە یەكێك لەو دوو مەرجانەی تێدا نەبێت". 

ئەو سەركردەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ترسی خۆی لە لێكدابڕانی سیاسی و كاردانەوەكانی لەسەر پڕۆسەی سیاسی ناشارێتەوە، كە ئێستا رووبەڕووی چەندین تەحەدا بووەتەوە.

1311 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations