دەزگای مرۆیی مام هاوكاری خۆپارێزی گەیاندە كەركوك

26.03.2020

لڤین: 
لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمڕۆ ۲٦ـ۳ـ۲٠۲٠ تیمەكانی دەزگای مرۆیی مام لە شاری كەركوك وبەئامادەبوونی پارێزگاری كەركوك وبەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی و ژمارەیەك بەرپرسی ئیداری كەركوك، بڕێك لە هاوكاری پزیشكیان گەیاندە شارەكە. 

راكان جبوری، پارێزگاری كەركوك و كەریم وەلی، بەڕێوەبەری تەندروستی ستیاشی هەوڵەكانی دەزگای مرۆیی مام یان كرد بۆ پاڵپشتیكردنی ئیدارەی شارەكە لەم قەیرانەدا. 

ئەو بەرپرسانەی شارەكە دوای قبوڵكردنی هاوكاریەكانی ئەو دەزگایە، داوایان كرد ئەو دەزگایە بەردەوام بێت ئەنجامدانی پرۆژەی مرۆیی و خزمەتگوزاری بەشارەكە. 

60 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations