هەسەدە ئاگربەستی راگەیاند

25.03.2020

لڤین: 
هەسەدە پابەندبوونی خۆی بە بانگەوای نەتەوەیەكگرتووەكا راگەیاند و ئاگربەستی راگەیاند، دەشڵێت تەنها مافی خۆپاراستن بەكار دەهێنین و هیواداریشین هەموو هێزەكان رێگا بۆ كارمەندانی تەندروستی جیهانی بكەنەوە كە سەردانی ناوچەكانیان بكەن. 

هێزەكانی سوریای دیموكراتی ناسراو بە (هەسەدە) رایگەیاند"مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە. لەسەر بانگەوازی ئانتۆنیۆ گوتەریس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیمۆكراتیك رایدەگەیێنێت، پابەندین بە هەوڵە نێودەوڵەتیەكان بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

هەسەدە رووی وتەكانی ئاڕاستەی لایەنەكانی سوریا دەكات كە هەر جۆرە دەستپێشخەری و كردەوەیەكی سەربازی بوەستێنن و بە زووترین كات پابەند بن بە ئاگربەستی مرۆیی.

ئەو هێزانە ئەوەشیان راگەیاندووە "هێزەكانمان بە پێی ئاگربەستی مرۆیی دەجوڵێنەوە، بەڵام هاوكات مافی پاراستنی رەوای خۆیان بەكار دەهێنن. ئێمە هیوادارین ئەم ئاگربەستی مرۆییە دەرگای دیالۆگ و چارەسەری سیاسی بكاتەوە و كۆتایی بەو جەنگەی لە سوریا و جیهان بهێنێت".

فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاندووە، هیواخوازین وڵامێكی جدیان هەبێت بۆ ئەم داواكاریە و هەموو هێزەكان رێگا بدەن بە كارمەندانی تەندروستیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی سەردانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەوان بكەن.

2489 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations