ئەمریكا بۆ رووبەروبونەوەی كۆرۆنا پارە دەداتە عێراق

25.03.2020

لڤین: 
لە رێگەی سندوقی نەختینەی فریاگوزاری نەخۆشیە گوازراوەكانی سەر بە ئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بڕی ٦٧٠ هەزار دۆلاری ئەمەریكی بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنالە عێراق خەرج دەكرێت.

ماسیو تولەر، باڵیۆز ئەمەریكا لە عێراق، ڕایگەیاند "ئەم هاوكارییەی ئەمڕۆ دەرخەری پەیوەندی بەهێزی نێوان ئەمەریكا و عێراقە، ئێمە پابەندین بە جەنگان دژی ئەو پەتا جیهانیە هاوشان لەگەڵ خەڵكی عێراقدا، ئەم پشتیوانیانە كە لە رێی رێكخراوی تەندروستی جیهانییەوە دابینكراون راستەوخۆ پەرە بەتواناكانی وڵات دەدەن لە جەنگان دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە". 

ئەو وتیشی: ئەو كۆمەكانە هاوكاردەبن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانی پلانی ستراتیژی ئامادەسازی و وەڵامدانەوە بۆ رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەو وڵاتانەی تیایاندا بڵاوبۆتەوە یان لە مەترسیدان، هەروەها بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی لە سەرجەم وڵاتان ."

تولەر راشیگەیان "بۆ چەندین دەیەیە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا گەورەترین بەخشەر بووە لە جیهاندا بۆ كۆمەكی دوو لایەنە بۆ تەندروستی گشتی. لە ساڵی ٢٠٠٩ وە و لەڕێی ئاژانسی ئەمەریكی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و وەزارەتی دەرەوەوە، باجدەرانی ئەمەریكا بە بەخشندەییەوە زیاتر لە ٩٠ ملیار دۆلاریان بۆ بواری تەندروستی لەسەر ئاستی جیھان دابینكردووە ."

485 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations