وەزارەتی ناوخۆ قەرەبووی هێزە ئێشكگرەكانی دەكاتەوە

25.03.2020

لڤین: 
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند ئەو هێزانەی ئێستا لە ئەركدان بە هەمانشێوە بەردەوام دەبن تاكو ئەو كاتەی پێویست بكات، دوای ئاسایی بونەوەی رەوشەكە بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە. 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دوای راوێژكردن لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسانی دەزگای ئاسایش و یەكەكانی حەفتا و هەشتا و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن لەبارەی پووی ئەو هێزە ئەمنیانەی ئێستا لە ئەركدان. 

وەزیری ناوخۆ ئەوەشی راگەیاندووە "ئەو هێزانەی ئێستا لە ئەركدان لەگەڵ ئەو هێزانەی لە پشوودان هیچ ئاڵوگۆڕی بە هێزەكانیان ناكرێت، كە پێكهاتوون لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرگری و فریاكەوتن، هێزەكانی زێرەڤانی، ئاسایش، پێشمەرگە و یەكەكانی حەفتا و هەشتا، لە ئەركدا دەمێننەوە تا بە فەرمی لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار دەكرێنەوە".

لەو بەیاننامەیەدا ئەوەشی رونكردووەتەوە "دوای تێپەڕبوونی ئەم بارودۆخە ئەو ماوەیەی كە هێزەكانی ئاماژەپێكراوی سەرەوە لە ئەركدا بوون بە مۆڵەت بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە".

1223 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations