هێزێكی ئەمنی رۆژنامەنوسێكیان لە شاری هەولێر دەستگیركرد

24.03.2020

لڤین: 
كەمێك لەمەوبەر لە شاری هەولێر رۆژنامەنوسێكی رەخنەگر لەلایەن هێزێكی ئەمنیەوە كە خۆیان وەك پۆلیس ناساندووە دەستگیر كراوە و بۆ شوێنێكی نادیار براوە. 

هێمن مامەند، ڕۆژنامەنوس و چالاكوانی شاری هەولێر، هێزێكی ئەمنی بردوویانە سەرەتا بۆ پۆلیسی ئیسكانی شاری هەولێر، دواتر گواستراوەتەوە بۆ شوێنێكی نادیار. 

ئەو رۆژنامەنوسە كە رەخنەگرە و لە شاری هەولێر دەژی خێزانەكەی رایانگەیاندووە كە نازانن لە كوێیە؟  كوڕەكەشیان كاتێك دەستگیر كراوە هەر بە جلوبەرگی ماڵەوە براوە. 

3101 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations