بەشداری راپرسیەك بكە بۆ كۆرۆنا لە هەرێم

24.03.2020

لڤین: 
وەزارەتی پلاندانان لەهەرێمی كوردستان راپرسیەكی لەبارەی رووبەڕبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندووە و وەك خۆی دەڵێت ئامانجی پۆلین كردنی رێگاكانی خۆپارێزیە.

ئەو وەزارەت لە پێشەكی راپرسیەكەدا دەڵێت: بۆ تەشەنە نەكردن و كۆنترۆلكردنی ئەم ڤایرۆسە حكومەتی ھەرێم لە 14 ی  ئەم مانگە كۆمەلێك رێكاری راگەیاند، بۆ زانینی ڕا و بۆچوونی هاووڵاتیان لەسەر ئەو رێكارانە، وەزارەتی پلاندانان ئەم راپرسییەی ئامادە كردووە.

راپرسیەكە دەستەی ئاماری هەرێم سەرپەرشتی دەكات ولە رێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدەدەرێت و ئەبێتە یەكێك لە رێنیشاندەرەكان بۆ حكومەت تاكو كاری لەسەر بكات.

ئەو وەزارەتە لە پێشەكی راپرسیەكەدا داوای لە هاوولاتیان كردووە كە راپرسییەكە بە هەند وەربگرن و تا دەكرێ بەوردی وەڵامی پرسیارەكان بدەنەوە.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارنامەیە كلیك بكە:

720 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations