توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق ٣٠٠ کەسی تێپەڕ کرد

24.03.2020

لڤین:

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرای دەكات كە 50 توشبووی نوێیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرایكرد، كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 50 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنایان لە وڵاتەكەیان تۆماركردووە.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە 24 كاتژمێری رابردوودا چوار كەسی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

تا ئێستا 316 كەس لە عێراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەوهۆیەشەوە 27 كەس گیانیان لەدەستداوە و 75 توشبوو چاكبوونەتەوە.

305 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations