ژمارەی پشكنینەكانی سلێمانی بۆ كۆرۆنا لە هەولێر كەمترن

24.03.2020

لڤین: 
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گومانی لە جیاوازی و كەمی پشكنینەكانی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی هەیە و دەڵێت بەراورد بە شاری هەولێر زۆر كەمتر پشكنینی بۆ دەكرێت. 

ڕێبوار كەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند "ئەو ژمارە پشكنینانەی بۆ گومانلێكراوانی تووشبوو بە كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەكرێن، زۆر كەمترە لەچاو ئەو ناوچانەی نەخۆشییەكە تیایدا كەمترە". 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كردووە دەشڵێت "لەسەر ئاستی جیهان ئەو ناوچانەی كۆرۆنا تیایاندا بەربڵاوە پشكنینی زۆر دەكرێت، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی ژمارەی پشكنینەكان كەمن". 

رێبوار كەریم داوادەكات بەزویی چارەسەرێك بۆ ئەو بابەتە بدۆزێتەوە چونكە وەك ئەو دەڵێت "ئێستا سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر ئاستی عێراق پلەی دووەمە لە تووشبوون بە كۆرۆنا".

ئەو پەرلەمانتارە خشتەی پشكنینەكانی بۆ هەر سێ شاری سلێمانی و هەولێر و دهۆك وەرگرتووە لە 12 بەیاننامەی وەازرەتی تەندروسستی كە كۆی پشكنینەكانی سلێمانی 584 پشكنین بووە لەبەرامبەردا هەولێر 1293پشكنین بووە دهۆك كە بەراورد بە سلێمانی زۆر بچوكترە 307 پشكنینی بۆكراوە. 

دەقی نوسراوەكە: 

2610 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations