تەندروستی جیهانی جارێكیتر پێشنیاری جۆرە ماسكێك دەكات

23.03.2020

لڤین:
رێكخراوی تەندروستی جیهانی، چەند رێكارێكی نوێ دەگرێتەوە بەر بۆ كارمەندانی كەرتی تەندروستی ئەمەش دوای ئەوەی چەند توێژینەوەیەك ئاشكرایانكرد، ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەندێك دۆخدا، لە هەوادا دەمێنێتەوە.

ماریا كیرخۆڤ، سەرۆكی نەخۆشییە تازە دەركەوتووەكانی رێكخراوی تەندروسی جیهانی راگەیاند، لە سەنتەرەكانی چاودێری ڤایرۆسی كۆرۆنا ڤایرۆسەكە كەمێك زیاتر لە هەوادا دەمێنێتەوە. زۆر گرنگە پزیشكانی چاودێریكەر، رێكاری زیاتر بگرنەبەر بۆ خۆپارێزییان.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، ئێمە داواكترین لە كارمەندان، ماسكی ئێن 95 بەكاربهێنن، چونكە رێگری لە 95% ئەو تەنۆچكانە دەكات كە لە هەوادا هەن.

1762 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations