توركیا نوێژی بەكۆمەڵی راگرت

16.03.2020

لڤین: 
بەهۆی ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، توركیا بڕیاری راگرتنی نوێژی بەكۆمەڵ و نوێژی هەینی لە مزگەوتەكانی سەرتاسەری وڵاتەكەیداراگەیاند.

عەلی ئێرتباش، وەزیری كاروباری ئاینی توركیا رایگەیاند: بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردرا بە راگرتنی سەرجەم نوێژە بەكۆمەڵەكان و نوێژی هەینی.

ناوبراو وتیشی: مزگەوتەكانی توركیا داناخرێن لە كاتی نوێژە بەكۆمەڵەكاندا، بەڵام پاسەوانان و كارمەندانی مزگەوتەكان رێگرییدەكەن لە ئەنجامدانی نوێژی بە كۆمەڵ لە مزگەوتەكاندا.

207 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations