توركیا دەوامی خوێندنی راگرت

12.03.2020

لڤین: 
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا، گەشتەكانی بۆ دەرەوەی توركیا راگرت و دەوامی ناوەندەكانی خوێندنیش بۆ ماوەیەكی دیاری كراو راگیرا.

ئیبراهیم كالن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رایگەیاند، ژمارەیەك بڕیاری نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە سەرۆكایەتی كۆمارەوە دەركران.

بەوتەی كاڵن سەرۆكی وڵات، گەشتەكانی بۆ دەرەوەی توركیا دواخستووە، دەوامی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە توركیا بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێت.

ئەو ئەوەشی ئاشكرا كرد وەزارەتی پەروەدە لە ڕێی ئۆنلاینەوە هەوڵدەدات خوێندنی خوێندكاران رێك بخات، كە دەوام ڕاگرتنەكە هەردوو خوێندنی باڵاو پەروەردەش دەگرێتەوە. 

1295 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations