کەرتی تەندرووستی کەرت مەکەن!

08.03.2020

لڤین: وەرگیراوە لە هەژماری رێزان هەردی

هاووڵاتیانی بەڕێز، وەک ئێوەی بەڕێز ئاگادارن لەهەموو بارودۆخە نەخوازراوکان و کارەساتەکانی بەسەر میللەتەکەماندا هاتوە (هەر لەکاتی شەڕی دوژمنان بۆ شەڕی ناوخۆ و کارەساتی هاتوچۆ و کەووتنەخوارەوە وجەڵدەی دڵ و مێشک و... تەنانەت لەبارودۆخی بێ مووچەیی و قەیراند) پزیشکەکان بەهەموو چینەکانیەوە (لە پزیشکی خولاو واتە مقیم بۆ پزیشکی نیشتەجێی دێرین وایە مقیم اقدم بۆ پزیشکی پسپۆڕ) و پەرەستار و کارمەندە بەڕێزەکان نەخۆشخانەکانیان بۆیەک ساتیش چۆڵ نەکردوە و ڕۆژانە ٢٤ کاتژمێرو ٣٦٥ ڕۆژ بەدڵسۆزانە لەسەرکارەکانیان بەردەوام بوون و دەبن. 

ئێستاش زۆربەی ووڵاتەکانی جیهان ڕووبەڕووی هێرشی کۆڕۆنا بوونەتەوە. ئەم ڤایرۆسە مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی و گیانی هاووڵاتیان درووست کردوە، گەر ئاگاداری خۆمان نەبین و خۆمانی لێنەپارێزین ڕووبەڕووی کارەساتی مرۆیی گەورە دەبینەوە. 

یەکێک لە شێوەکانی خۆپاراستن ئەوەیە کەمترین بەرکەووتنمان لەگەڵ یەکتردا هەبێت. هەربۆیەش لەهەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەڤەری سلێمانی کە بەداخەوە چەندین تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەیە، لەبەر پاراستنی گیانی نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش (وەک لەووڵاتە پێشکەوتوەکان وەک ئەڵمانیا بڕیاڕیان داوە) نەشتەرگەریی نەخۆشە ساردەکان بوەستێنرێن (ئەو نەخۆشیانەی ئەگەر تامانگێکیتر یاخود چەند مانگێکی تر نەکرێن، نابنە هۆی مەترسی لە سەرژیانی هاووڵاتیان) تاکو کەمترین بەرکەووت بە ڤایرۆسەکە هەبێت. واتە پزیشک و کارمەند و هەروەها هاووڵاتیان لەبەرکەووتەی ئەم ڤایرۆسە ترسناکە بپارێزین. 

داواکارین لەهەموو سۆشیال میدیا و هەموو هاووڵاتیانی ئازیز بەهەموو چینەکانیەوە، ئەم شەڕە نەخوازراوە دژی پزیشکەکان بوەستێنن. ئەم دووکەرتبوون و ئاژاوایە لەبەرژوەندی هیچ کەس نیە، تەنها نائارامی دەخاتە دڵی هاووڵاتی و پشێووی بڵاودەکاتەوە! 

لەم ساتەوەختەدا کەرتی تەندروستی پێویستە یەکگرتوو و بەهێزبێت. تەنیا بەیەکبوونمان دەتوانین بەسەر بەڵای کۆرۆنادا زاڵ ببین و بەکەمترین زیان لێ ی دەربچین! لەم ساتە ناسک و هەستیارەدا هەموومان پێویستمان بەئارامی و هەماهەنگی و هاوکاری و هاودەنگیە.

*وێنەکە رێزان هەردی و ژمارەیەک لە هاوکارەکانی لە کاتی کاردا

990 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations