گه‌وره‌ترین ئاماژه‌ی ترسناك له‌سه‌ر ئه‌مریكا رویدا

07.03.2020

لڤین: لوقمان غه‌فوور
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 7ی ئادار سه‌ربازێكی سه‌ر به‌هێزی ده‌ریای ئه‌مریكی كه‌ له‌ ناپۆلی – ئیتالیا جێگیره‌، له‌دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ڵگری كۆرۆنا ڤایرۆس بووه‌. به‌مه‌ ئه‌مریكا له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ترسی گه‌وه‌ری له‌سه‌ر دروستبووه‌، چونكه‌ بووه‌ دووه‌م سه‌رباز كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بێت.

به‌پێی راپۆرتێكی نه‌یڤی تایم به‌ تۆماركردنی ئه‌م سه‌ربازه‌ له‌ نێو هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكی و جیاكردنه‌وه‌ی و خرانه‌ ژێر پشكنینی ورد، ئه‌مڕۆ پێنتاگۆن بڕیاری پشكنینی ته‌واوی هێزی ئه‌مریكی ئه‌كات له‌ جیهاندا.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ سه‌نته‌ری كۆنترۆڵی نه‌خۆشیی و خۆپاراستنی ئه‌مریكی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مریكی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ رێگه‌ به‌ تێكه‌ڵبوونی هیچ كه‌س و لایه‌ك نه‌درێت بۆ ناو سوپا و رێگه‌كانی خۆپاراستن چڕكه‌نه‌وه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئه‌وروپا، ئاستی خراپی دۆخی سه‌ربازه‌كه‌ی روونه‌كردۆته‌وه‌ به‌ڵام باسی رێوشوێنی وردی كردووه‌ كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ زانینی چۆنێتی تووشبوونی ئه‌و سه‌ربازه‌ له‌كاتێكدا ئه‌و شوێنه‌ی سه‌ربازه‌كانی لێده‌ژین دابراوه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیتاڵی. جگه‌ له‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناوچه‌ی لۆمباردی باكوره‌ كه‌ 480 مایل له‌ ناپۆلی-یه‌وه‌ دووره‌.

له‌ ئێستادا ئیتالیا یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا كه‌ دۆخی له‌ هه‌موو وڵاته‌كانی تری ئه‌وروپا خراپتره‌، ژماره‌ی تووشبوون له‌ ئیتالیا گه‌یشتۆته‌ 4 هه‌زار و 636 كه‌س و 197 كه‌سیش به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ مردوون.

له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 1000 كه‌س زیاتر له‌ جیهاندا تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بوون، ئه‌مڕۆ 7ی مارچ ژماره‌ی تووشبوون گه‌یشتۆته‌ 102 هه‌زار و 969 كه‌س و مردنیش به‌رزبۆوه‌ بۆ 3هه‌زار و 511 كه‌س.

8801 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations