توركیا و روسیا ئاگربەستی كاتیان راگەیاند

05.03.2020

لڤین: 
هەریەكە لە سەرۆكی روسیا و توركیا ئاگربەستیان لە ئیدلب دەستپێكرد و دواتر دەست دەكەن بە گفتوگۆ لەبارەی رەوشی ئەو ناوچەیە، سەرۆكی روسیاش سوربونی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنە سەر گروپە چەكدارەكان راگەیاند. 

ئەمڕۆ ڤیلادمێر پۆتین، سەرۆكی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا، دوای كۆبونەوە و گفتوگۆكردن لەسەر دۆخی ئیدلب، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: هەردوولا بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ دابینكردنی ئارامی بۆ ئیدلب.

هەردوو سەرۆكی روسیا و توركیا ڕایانگەیاند كە گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی هاوبەش بۆ ئەوەی لەم شەو كاتژمێر ١٢ی ئەم شەو ئاگربەست لە ئیدلب دەستپێبكات و شەڕ ڕابگیرێت دواتریش هەنگاوەكانی دیكە لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ دەستپێبكات.

ڤلادیمێر پۆتین،  ڕایگەیاند: گروپە چەكدارەكان لەناو ئیدلب هێرش دەكەنە سەر خەڵكی مەدەنی و دەیان كوژن و ئاوارەیان دەكەن، بۆیە ئەم دۆخە پێیویستی بەچارەسەر هەیە، بۆ ئەوەش ئاگاداری توركیامان كردەوە.

سەرۆكی روسیا رونیكردەوە: گروپە چەكدارەكان ڕۆژانە خەڵكی مەدەنی دەكەنە ئامانج، بۆیە شەڕ لەدژی ئەو گروپانە ڕاناگیرێت و بەردەوام دەبێت.

لەبەرامبەر ئەو قسانەدا سەرۆك كۆماری توركیا وتی: بەپێی ڕێككەوتنی سوچی توانیبوومان لەگەڵ روسیا جۆرێك لە ئارامی لە ئیدلب دەستبەر بكەین و ناوچەیەكی ئاراممان دروست كردبوو، بەڵام ڕژێمی سوریا ئەو ئارامییەی تێكداو هێرشی كردە سەر خەڵكی مەدەنی ئەو ناوچەیە.

937 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations