رۆناڵدینۆ بەپاسپۆرتی ساختەوە دەستگیر كرا

05.03.2020

لڤین: 
رۆناڵدینیۆ، ئەستێرەی پێشووی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی بەرازیل بەهۆی بەكارهێنانی پاسپۆرت ساختەی لە وڵاتی پاراگوای دەستگیركرا و پۆلیس لگەڵ براكەی دەستگیری كرد.

وەزارەتی ناوخۆی پاراگوای رایگەیاند، رۆناڵدینیۆمان دەستگیركردووە بەهۆی ئەوەی پاسپۆرتی ساختەی بەكارهێناوە و بەو پاسپۆرتە ساختەیەوە رووی لە وڵاتەكەمان كردووە.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئەو یاریزانە ناودارە  لەگەڵ براكەی لە یەكێك لە هۆتێلەكانی پاراگوای خەریكی كاتبەسەر بردن بوو لەوكاتەی دەستگیر كرا لەگەڵ براكەی خەریكی یاری گۆڵف بوون. 

2129 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations