بانكی نێودەوڵەتی 12 ملیار بۆ كۆرۆنا تەرخاندەكات

04.03.2020

لڤین: 
بانكی نێودەوڵەتی، ئاشكرایكرد‌ به ‌مەبەستی هاوكاریكردنی ئەو وڵاتانەی بەرەنگاری ڤایرۆسی كۆرۆنابوونەتەوە بەبڕی نزیكەی 12 ملیار دۆلار هاوكاریان دەكات. 

لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی نێودەوڵەتیی رایگەیاند: بڕی ئەو 12 ملیار دۆلارە بۆ وڵاتانی ئەندام دانراوە بە ئامانجی ئەوەی بەكاریگەری ڕووبەڕووی پەتای (Covid-19) ببنەوە و كاریگەریەكانی ڤایرۆسەكە كەمبكەنەوە.

ئەو بانكە راشیگەیاندووە ''بە هۆی ئەوەی ڤایرۆسەكە لە زیاتر لە 60 وڵاتدا بڵاوبووەتەوە، گرووپی بانكی نێودەوڵەتی به ‌مەبەستی هاوكاریی بەپەلەی ئەو وڵاتانەی بەرەنگاری پەتا جیهانییەكە دەبنەوە له ‌ڕووی پزیشكی و ئابوورییەوە پاكێجێكی سەرەتایی بە بڕی 12 ملیار دۆلار پێشكەش دەكات". 

855 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations