دوێنێ لەهەولێر چی ڕوویدا؟!

04.03.2020

لڤین: لە هەژماری هێمن مامەند وەرگیراوە

ئێرە ئەو شوێنەی وێنەكانم لێگرتووە (پردی سەیداوە)ی شاری هەولێرە دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاریم پێگەیشت كە ڕووداوێك لەسەر پردی سەیداوە ڕوویداوە.

ئەمڕۆ لەنزیكەوە سەردانی ئەو شوێنەم كردوو چەند شایەتحاڵێكم دواند ، شایەتحاڵێك كە بەچاوی خۆی ڕووداوەكەی بینی بوو پێی راگەیاندم" كە دوێنێ پیاوێكی تەمەن 38 ساڵە لێرە لەسەر پردی سەیداوە هەردوو ئەژنۆی دەلەرزی و بەربووە سەر زەوی پاشان جارێكی تر هەڵسایەوە و دیسان كەوتە سەر زەوی، لەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەس لێی نزیك نەبووەوە، بۆیە ئۆتۆمبیلێكی فریاگوزاری كە جلی سپی تایبەتیان لەبەربوو هاتن بردیان پاشانیش چوار دەوری شوێنەكەیان ڕشاند".

هەر بەپێی زانیاریەكانم دوێنێ لەهوتێلەكانی سەر پردی سەیداوە دوو ئێرانیان لەهوتێلەكە دەرهێناوە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرنا بوونە.

تێبینی: سەرپردی سەیداوە و هوتێلەكانی ناو بازار زۆرترین كاسبكاری ئێرانی تێدا دەژی ، چونكە هوتێلەكان كۆنن و نرخەكەی هەرزانە، میدیای پارتی ئەمانە باس ناكات و میدیای یەكێتی و گۆڕانیش بوونی نییە.

8320 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations