بەهۆی کۆرۆناوە ژمارەیەک یاری خولی ئیتاڵیا راگیران

29.02.2020

لڤین:
لەپێناو پاراستنی تەندروستی یاریزانان و هاندەرانی خولی ئیتاڵیا، سەرۆكی ڕایەڵەی یانەكانی ئیتاڵیا بڕیاری ڕاگرتنی پێنج یاری هەفتەی (٢٦)ی خولەکەی راگەیاند.

بەهۆی بڵآوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئیتاڵیا بڕیاردرا  چەند ڕووبەروبونەوەیەكی یاریەکابی قولی سیریا ئەی راگیرا  و ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا حاڵەتی خۆپارێزی بەهێزتر كرد و بڕیاریدا بە دواخستنی زۆرینەی ڕووبەڕوبونەوەكان .

ئەو بڕیارەی یەکێتیەکە ڕووبەڕوبونەوەی لوتكەی نێوان یانەكانی یوڤانتۆس و ئینتەر میلانیش دەگرێتەوە کە بڕیاربوو سبەی شەو یەك شەممە لە یاریگای ئالیانز ستادیۆم ئەنجام بدرێت.

ئەو بڕیارە هەریەکە لە یاریەکانی (پارما – سپال)، (میلان – جێنەوا)، (ساسولۆ – بریشیا)، (ئودینێزی – فیۆرنتینا) دەگرێتەوە.

1336 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations