پارتی بۆ وەرگرتنی پۆست بەنهێنی چوار ناو دەداتە پۆلیسی كەركوك

26.02.2020

لڤین: 
دوای سەردانی نوێنەری پارتی بۆ شاری كەركوك و كۆبونەوەی لەماڵی عەلی كەمال بەڕێوبەری پۆڵیسی كەركوك ناوی چاوار كاندیدی ئەو حزبە دەدرێتە بەڕێوەبری پۆلیس بۆ دیاریكردنی كەسێكیان وەك بەڕێوبەری بەشی پۆلیسی ماددە هۆشبەرەكان.

دوای ئەو سەردانە پۆلیسی كەركوك بە نوسراوێكی فەرمی لە رۆژی 17ی شوبات ناوی ئەو چوار كەسە رەوانەی وەزارەتی ناوخۆ دەكات بۆ دیاری كردنیان وەك بەڕێوەبەری ئەو بەشە. 

ئەو نوسراوەی پۆلیسی كەركوك لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی عێراق ئەو ناوانە رەتكراونەتەوە و هیچیان پەسەند نەكراون.  

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە پارتی دیموكراتی كوردستان تائێستاش بانگەشەی ئەوە دەكات كە نایەوێت بە بێ رێكەوتنی سیاسی بگەڕێتەوە شارەكە، بەڵام بەشێوەیەكی نهێنی كار بۆ ئەوە دەكات پۆستەكانی لە شارەكەدا وەربگرێت. 

دەقی نوسراوەكەی پۆلیسی كەركوك: 

1518 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations