یەكێك لە كاندیدەكانی حكومەتەكەی عەلاوی كشایەوە

26.02.2020

لڤین: 
سەرۆكی زانكۆی ئەنبار كە كاندیدی بوو بۆ ئەوەی لە حكومەتی نوێی عێراقدا پۆستی وەزیری پلاندانان وەربگرێت بە نامەیەكی فەرمی پاشەكشەی كرد.

خالد بتاڵ نەجم،  سەرۆكی انكۆی ئەنبارە، كاندید كرابوو بۆ وەزارەتی پلاندانان لە كابینەی نوێ حكومەتی عێراقیدا، بەڵام كەمێك پێش ئێستا بە نوسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی محەمەد تۆفیق عەلاوی كردووە لەو كارە پاشەكشەی كرد. 

ئەو لە نوسراوەكەیدا سوپاسی راسپێدراوی كابینەی حكومەتی كردووە و دەڵێَت لە كارەكەی خۆم دەمێنمەوە ئەو پۆستە وەرناگرم. 

965 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations