وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی نوێژی هەینی لە مزگەوتەكان بڕیاریدا

26.02.2020

لڤین:
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بڕیاریدا نویژی هەینی لە مزگەوتەكان بەردەوام بێت، داوایەكیش ئاراستەی مامۆستایانی ئاینی دەكات بۆ ئەوەی ماوەی وتاردان كەم بكەنەوە.

وەزیری ئەوقاف بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەكات، ماوەی وتارەكانیان كورت بكەنەوە، ڕێنمایی هاوڵاتیان بكەن لە چۆنییەتی خۆپاراستن، هەروەها پاك ڕاگرتنی مزگەوتەكان و پیدانی زانیاری تەندروستی بە هاوڵاتیان.

بۆ رێگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا،  حكومەتی هەرێم چەند ڕێكارێكی گرتۆتەبەر بۆ خۆپارستن لە توشبون بەو ڤایرۆسە ئەمڕۆش پیشبینی دەكرا كە وتاری هەینی بۆ ماوەیەكی كاتی رابگیرێت.

5071 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations