وەزیری تەندروستی: 12 شوێن بۆ توشبوون بە كۆرۆنا ئامادە كراوە

26.02.2020

لڤین: 
هەریەكە لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی لەبارەی كاروبارەكانیان بۆ رووبەڕبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایانگەیاند زیاتر لە 1700كەس گەڕاونەتەوە هەرێم و لەژێر چاودێریدان. 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی هەرێم رێكخرابوو، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند: 14 كەس پشكنینیان بۆ كراوە، 11 كەس نێگەتیڤ بوون و سەلامەت بوون، لە ئێستادا سێ كەس ماون، لەژێر پشكنیندان و چاوەڕوانی ئەنجامی پشكنینەكانیانین. 

ناوبراو ئەوەشی رونكردەوە 1734كەس كە لە دەرەوەی هەرێمەوە گەڕاونەتەوە، لەژێر چاودێریدان و جیاكراونەتەوە،12 شوێن بۆ مانەوەی ئەو كەسانە ئامادەكراوە، لە حاڵەتی بوونی نەخۆشی ڤایرۆسەكە، كە170 قەرەوێڵە لەخۆدەگرێت.

هاوكات هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم،  رایگەیاند "هیچ كەمتەرخەمییەك لە بەرپرسان قبوڵ ناكەین و داوای لێبوردنیش لەو هاوڵاتییانە دەكەین، خراونەتە ژێر چاودێرییەوە و شوێنەكانیان گونجاو نییە."
وەزیری ناوخۆ روونیشیكردەوە، 536 كەس لە ئێرانەوە و لە رێگەی سنورەكانی عێراقەوە، هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بەبێ خۆناساندن و پشكنین و  پێویستە پشكنینیان بۆ بكرێت. لەگەڵ خەڵكی خۆماندا راستگۆ دەبین و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە، شەفافانە ماماڵە دەكەین.

350 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations