ناوی وەزیرەكانی كابینەی حكومەتی نوێی عێراق بڵاو كرایەوە

26.02.2020

لڤین: 
ناوی 17 كەس بۆ پۆستی وەزارەتەكان لە كابینەی محەممەد تۆفیق عەللاوی بڵاودەكرێنەوە، بەڵام تا ئێٍستا ناوی كاندیدی وەزارەتەكانی كورد یەكلایی نەكراوەتەوە.
 

ئەو ناوانە وا بڕیارە سبەی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان پێدرێت و یەكلایی بكرێنەوە بۆ كابینەی نوێ حومەت كە بۆماوەیەكی كورت پێكدەهێندرێت. 

هاوكات بەگوێرەی ئەو لیستەی بڵاو كراوەتەوە تا ئێستا كاندیدەكانی وەزارەتی ناوخۆ و دارایی و بازرگانی و داد و وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاورباری هەرێم یەكلایی نەكراوەتەوە كە وەزارەتی ناوخۆ پشكی سوننەكان و ئەوانەیتریش پشكی كوردە. 

ناوی وەزیرەكان و پۆستەكانیان
 
- حوسێن ئەحمەد چەلەبی، وەزیری نەوت
 
- نەسیر ئەنساری، سەرچاوەكانی ئاو
 
- یوسف مەشهەدانی، وەزیری پیشەسازی
 
- مازن موحسین حەكیم، وەزیری پەروەردە
 
- موزاحم ئەلخەیات، وەزیری خوێندنی باڵا
 
- ریاز خەزرەجی، وەزارەتی نیشتەجێكردن
 
- جاسب عەبدولزەهرا، وەزیری كارەبا
 
- زەینەب عەبدولساحیب، وەزیری گەیاندن
 
- مەزهەر محەممەد ساڵح، وەزیری پلاندانان
 
- شاكر عەبدولئەمیر، وەزیری كشتوكاڵ
 
- ئەحمەد وەلید دووری، وەزیری وەرزش و لاوان
 
- موزەڕ زەكی خەیروڵڵا، وەزیری تەندروستی
 
- واسق سالم، وەزیری رۆشنبیری
 
- باسم جەمیل، وەزیری كۆچ و كۆچبەران
 
- قوسەی عەبدولموحسین، وەزیری بەرگری
 
- سوندس بەیرەقدار، وەزیری كار
 
- ئەحمەد دەڕاجی، وەزیری گواستنەوە
 

5218 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations