بڕیاری پشوو لە سلێمانی مەسرور بارزانی توڕە دەكات

25.02.2020

لڤین: 
بەهۆی ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێش ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پشووی لە خوێندنگاكانی سنوری سلێمانی راگەیاند سەرۆكی حكومەت نیگەران بووە و گلەیی لە جێگرەكەی كردووە. 

ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا بە دەنگی 14 ئەندام لەكۆی 25 ئەندامی ئامادەبوو دەوامی قوتابخانەكانی بۆ ماوەی یەك مانگ راگرت، ئەوەش زۆرینەی دەنگەكانی بۆ فراكسیۆنی یەكێتی دەگەڕایەوە و 10 ئەندامی یەكێتی دەنگیاندا بە راگرتنی دەوام.

بە گوێرەی زانیاریەكانی درەو میدیا كاتێك لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خراوەتە بەردەستی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت ئەویش ناڕەزایی دەربڕیوە وخستویەتیە بەردەستی جێگرەكەی. 

لەكۆبونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگا هەریەكە لە كۆمەڵ و یەكگرتوو یەكی یەك ئەندامیان دەنگیانداوە و گۆڕانیش 2 ئەندام، بۆ ناڕەزایی دەربڕینیش ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە بە تەلەفۆن ناڕەزاییەكەی گەیاندۆتە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. 

سەرچاوەكەی درەو ئەوەی رونكردووەتەوە ئەنجومەنی وەزیران بە نیازبووە خۆی پشووی سەرتاسەری لە هەرێم رابگەیەنێت بەڵام لە رۆژی 1 ئازارەوە دەست بە پشووەكە بكرێت.

23740 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations