جێگری وەزیری تەندروستی ئێران توشی كۆرۆنا بووە

25.02.2020

لڤین: 
جێگری وەزیری تەندروستی ئێران تووشبوونی خۆی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند و لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەڵێت من باشم و بە دڵنیایەوە تێپەڕی دەكەم.

هەرچەندە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا لە وڵاتی ئێران 16 گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی توشبوانیش لەو وڵاتە گەیشتووەتە زیاتر لە 60 كەس، بەڵام ئەمڕۆ ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند ئەویش توشی ڤایرۆسەكە بووە. 

حەریرچی لەو پەیامە ڤیدیۆیەدا دەشڵێت: شەوی ڕابردوو وەڵامی پشكنینەكەم ئاشكرابوو و پشتڕاست كرایەوە كە تووشی كۆرۆنابووم. 

735 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations