سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی قوم توشی كۆرۆنا ده‌بێت

25.02.2020

لڤین:

سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای قوم كه‌ به‌رپرسی پێڕاگه‌یشتن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو له‌ پارێزگاكه‌ تووشی كۆرۆنا بووه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌ پشكنییه‌ پزیشكییه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ د. محه‌مه‌د ڕه‌زا قه‌دیر سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی قوم كه‌ خۆی سه‌رپه‌رشتی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌كرد له‌ پارێزگاكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێر پزیشكیدایه‌.

ڕاپۆرته‌ پزیشكییه‌كان هۆكاری تووشبوونی سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی قومیان بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌ كه‌ ناو براو به‌هۆی په‌یوه‌ندی ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ تووشبوان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیرۆده‌ بووه‌.

1194 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations