لەبارەی پشكی كورد لە حكومەتی نوێ خەمیس خەنجەر هۆشداری دەدات

22.02.2020

لڤین: 
سەركردەیەكی سوننەكان بەهۆی رێكنەكەوتنی نێوان وكرد و راسپێدراوی پێكهێنانی حكومەت هۆشداری دەدات لە پێشكەشكردنی پێكهاتەی حكومەت بە پەرلەمان.

خەمیس خەنجەر، سەرۆكی پارتی مەشروعی عەرەبی، رایگەیاند: پێشكەشكردنی كابینەی حكومەت بە پەرلەمان بۆ متمانە وەرگرتن بێ ئەوەی رێكەوتن لەگەڵ وەفدی كوردا كرابێت، دەبَتە هەڕەشە لەسەر هاوبەشی نیشتمانی.

ناوبراو پێیوایە هەرێمی كوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە پێویستە لە پێكهێنانی حكومەتیشدا رەچاوی ئەو تایبەتمەندیانەی بكرێت. ئەو بە پێویستیشی دەزانێت كاربكرێت بۆ ئەوەی هاوبەشە راستگۆكانی پرۆسەی سیاسی متمانە بە حكومەت بدەن، ئەگەرنا ئەوا دۆخەكە ئاڵۆزتر دەبێت.

2309 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations