سبەینێ مووچەی وەزارەتێكی تر دابەش دەكرێت

22.02.2020

لڤین: 
سبەینێ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتێكی دیكەی حكومەتی هەرێم دابەش دەكرێت، و ئەوەش دوای ئەوەیە كە مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەكی لەسەرخۆ دابەش دەكرێت. 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان راگەیاند، سبەی یەك شەممە ٢٠٢٠/٢/٢٣‌ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دابەش دەكرێت.

لە رۆژانی داهاتوودا دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت، تا فەرمانبەرانی تەواوی وەزارەت و دامودەزگاكان مووچەكانیان وەردەگرن لە ئێٍستادا حكومەتی عێراقی ئەو بەشە بودجەیەی بڕیارە بیداتە هەرێمی كوردستان تا ئێستا رەوانەی هەرێم نەكراوە. 

1933 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations