وەزارەتی تەندروستی سكاڵای یاسایی تۆمار دەكات

22.02.2020

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكات كە هاوڵاتیان دەترسێنن و ئەوانەشی كە بانگەشەی دۆزینەوەی چارەسەری نادروست دەكەن. 

محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، لەبارەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە ئەمڕۆ لەلایەن گەنجێكەوە تۆمار كراوە تیایدا دەلێت كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كراوە، رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.

ناوبراو لەو رونكردنەوەیەدا دەڵێت "وەزارەتی تەندروستی ڕێكار و داوای یاسایی لە دادگا بەرامبەر كەسێك دەگرێتە بەر كە خۆی بە پزیشك دەناسێنێی و هاوڵاتیان تووشی دڵەراوكێ و ترس و تۆقاندن دەكات بەبێ هیچ بنەمایەك و دوور لە راستی بەبێ ئەوەی كاری ئەو كەسە بێت هەڵدەستێ بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و چەواشەكاری لە گرتەتەكی ڤیدیۆیی دا".

ئەو گرتە ڤیدیۆییە تیادا جگە لەوەی باس لە فەشەلی كەرتی تەندروستی دەكات چەند رێنماییەكیش بۆ خۆپارێزی بڵاو دەكاتەوە، لەو بارەیەوە وتەبێژەكەی وەزاەرتی تەندروستی دەڵێت "وەزارەتی تەندروستی داوای یاسایی لەسەر ئەو بەرێزە تۆمار دەكات و ئیجرائاتی یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگیرێتە بەر پڕوپاگەندەی نادروست یان ڕیكلامی دۆزینەوەی چارەسەر و قسەی بێ بنەما بڵاوبكاتەوە، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە هیج نەخۆشێك و گومانلێكراوێكی نەخۆشی كۆڕۆنا نیە و دەروونیان شڵەژان نەكەن و ڕێنماییەكانی تەندروستی بە هێمنی لەبەرچاو بگرن".

2803 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations