ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 9 كەس

20.02.2020

لڤین: 
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ژمارەی مردوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری قوم گەیشت بە 9 حاڵەت، ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ بۆ یەكەمجار دوو كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا.

ژمارەیەك سەرچاوەی كەناڵی ئیران ئینتەرنەشناڵی ئێرانی، ژمارەی ئەو كەسانەی تەنها لە نەخۆشخانەی كامكار-عەرەب نیا لە شاری قوم، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە مردوون، گەیشتوونەتە 8 كەس.

ئەو كەناڵە ئەوەشی رونكردووەتەوە ژنێكی تەمەن 35 ساڵیش لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا لە هەمان شار گیانی لەدەستداوە. دوو كارمەندی پزیشكیش لە نەخۆشخانەی كامكار-عەرەب نیا، خراونەتە ژێر چاودێریی تەندروستیی چڕەوە.

هەر ئەمڕۆ، سەرجەم قوتابخانە و زانكۆ و ناوەندەكانی خوێندنی باڵا لە سەرتاسەری شاری قوم بەهۆی تۆماركردنی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆناوە داخران. 

میدیاكانی ئێران ئاماژە بەوە دەكەن ئەو دوو كەسەی دوێنێ گیانیان لەدەستدابوو، نە سەفەریان بۆ دەرەوەی شاری قوم كردووە، نە هیچ پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆشیان لەگەڵ هاووڵاتیی چینیدا هەبووە. 

1958 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations