به‌ریتانیا مه‌رجه‌ نوێیه‌كانی پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی ئاشكراكرد

19.02.2020

لڤین:

وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا كۆمه‌ڵێك مه‌رجی نوێی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكراكرد، كه‌ خوازیارن له‌به‌ریتانیا داوای مانه‌وه‌ و مافی په‌نابه‌رێتی بكه‌ن.

له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆمه‌ڵێك مه‌رجی نوێ بۆ په‌نابه‌ران ئاشكراكراوه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت هه‌ركه‌سێك داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌ به‌ریتانیا ده‌كات مه‌رجه‌ 10 خاڵی زمانی ئینگلیزیی هه‌بێت.

مه‌رجێكی دیكه‌ ئه‌وه‌یه‌ گرێبه‌ستی كاركردنی هه‌بێت و له‌به‌ریتانیاوه‌ داوای كاركردنی لێكرابێت، به‌ڵام ئه‌م مه‌رجه‌ سنورداره‌، هه‌روه‌ها موچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ 25.599 هه‌زار یۆرۆ بێت، كه‌ نزیكه‌ی 33 هه‌زار دۆلار ده‌كات.

هه‌روه‌ها هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا ڕاسته‌وخۆ 10 خاڵ وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر بڕوانامه‌كه‌یان له‌بواری كار یاخود ته‌كنه‌لۆژیا یان ئه‌ندازیاریی بێت، ئه‌وا 20 خاڵ وه‌رده‌گرن، كۆی ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا دیاریكردووه‌ 70 خاڵه‌.

به‌گوێره‌ی یاسای نوێی به‌ریتانیا ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاوه‌ ده‌چنه‌ به‌ریتانیا واتا هاووڵاتیی وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپین، ڤیزای به‌ریتانیا ته‌نیا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رده‌سته‌.

14482 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations