پارێزگاری سلێمانی: دەستەبژێرەکان بەردەوامن لە بێبەهاكردنی دەسکەوتی شەهیدانی 17ی شوبات

17.02.2020

لڤین:
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، دەستەبژێری ئەم وڵاتە بەردەوامن لە "بێبەهاكردنی" ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات و كۆی شەهیدانی خەباتی مەدەنی نیشتیمانی.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند "ئەمڕۆ، وەک یەکێک لە رێبەر و بەشداربووەکانی خۆپیشاندانەکانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی 2011، وەک داکۆکیکار و درێژەپێدەری داوا رەواکانی خۆپیشاندەران و پشتیوان و خزمەتکاری نۆ ساڵی رابردووی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، بێدابڕان، خەڵاتی رێزلێنانی کەسوکاری جوامێری شەهیدانی ۱۷ی شوبات و ڕۆژانی دوایم پێبەخشرا". 

ناوبراو باسی ئەو خەڵاتە دەکات کە ئەمڕۆ وەری گرتو دەڵێت: ئه‌و خەڵاتە بە نرخترین خەڵاتی تەمەنمە، دوای خەڵاتی بوێرترین کەس کە لەساڵی 2011دا لەلایەن رێکخراوە مەدەنییەکانی کورد لە سوید پێیبەخشرا.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌شڵێت، "دەخوازم وەک هەمیشە لە خزمەتی خەڵک و خاکی نیشتمانەکەم و مرۆڤایەتیدابم، درێژەپێدەرێکی راستگۆی خەبات و تێکۆشان و خواست و داخوازییەکانی شەهیدو هاوڵاتیانی شکۆمەندیی وڵاتەکەم بم".

پارێزگاری سلێمانی له‌ وتاره‌كه‌یدا رونیكرده‌وه‌، "دەستەبژێری ئەم وڵاتە بەردەوامن لە بێبەهاكردنی ئەو دەستكەوتانەی كە شەهیدانی 17ی شوبات و كۆی شەهیدانی خەباتی مەدەنی نیشتیمانی بەدەستیانهێناوە و بەكەمیاندەگرن".

ئەو وتیشی "زۆرێك هەن دەیانەوێت ژمارەی قوربانیەكان زیادبكەین و ئەم خوێنە بەردەوام بێت و بۆ ئەوەی كارەكانی خۆیان درێژەی هەبێت و دەستكەوت و داهاتەكانیان درێژەی هەبێت".

551 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations