"بارزانی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و حزبه‌كه‌ی پێش هه‌مووشت ئه‌خات"

17.02.2020

لڤین:
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەخنە لە سەرۆکی پارتی دەگرێت و دەڵێت به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و حزبه‌كه‌ی پێش هه‌مووشت ئه‌خات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ناتوانێ به‌ناوی یه‌كریزی ئیتر خۆی وه‌ك ئاغای هه‌موان بناسێنێ.

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامی فراكسیۆنی ئاینده‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگەیاند"گروپی (15) به‌رونی پرۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كردوه‌ كه‌ هیچ خاڵێكی باسكردن نییه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و شه‌خسی جگه‌ له‌ مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم و ماده‌ی 140 و به‌دادگای گه‌یاندنی بكوژانی خۆپیشاندانه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی مافی جوتیاران و چه‌ندین خاڵی گرنگی تر".

ناوبراو  دەشڵێت "ئاغای (مه‌سعود) بارزانی به‌ هه‌موو هێزی خۆی خه‌ریكه‌ شكست به‌ هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت بهێنێت ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری حزبی ره‌تده‌كاته‌وه‌، له‌ كاتێكدا وه‌زیری داراییه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌لف و بێی دارایی نه‌ده‌زانی و نیوه‌ی كاته‌كه‌شی له‌ ده‌وام نه‌بوو".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران راشی گەیاند "عه‌لاوی ئاماده‌یه‌ وه‌زیرێك بۆ هه‌رێم دابنێ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بێت، به‌ڵام نابێ كه‌سێكی سه‌رف حزبی بێت، به‌ڵكو پیشه‌یی و خاوه‌ن شاره‌زایی بێت له‌ بواره‌كه‌ی خۆی".

سەمسەدین ئاشکراشی دەکات: بارزانی و حه‌لبوسی ئۆقره‌یان نه‌ماوه‌ كه‌ عه‌لاوی ئاماده‌ نیه‌ وه‌زیری حزبی دابنێ، به‌ڵام دێن به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی (قه‌ومی) شین بۆ پشكی چه‌وری وه‌زاره‌ت ئه‌كه‌ن.

ئەو پێشیوایەمه‌سعود بارزانی "به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و حزبه‌كه‌ی پێش هه‌مووشت ئه‌خات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ناتوانێ به‌ناوی یه‌كریزی ئیتر خۆی وه‌ك ئاغای هه‌موان بناسێنێ و ئه‌و سه‌رده‌مه‌ گوزه‌شت.

2859 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations