مەزڵوم كۆبانێ: ئەو قوربانیانەی گەلی ئێمە داویانە كەمتر نیە لە گەلانیتر

17.02.2020

لڤین: 
فەماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی رایگەیاند هەموو ئەو هەوڵ و دانوستانانەی لە ساڵانی ڕابردوو بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری خۆبەڕێوبەریی ئەنجامدراون، هیچ ئەنجامێكیان نەبووە.

مەزڵوم كوبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی، رایگەیاند "ماف بەپێی قوربانیدان و هەڵویستەكان دەدرێت، ئەوەی پێكهاتەكانی گەلی ئێمە داویانە، كەمتر نییە لە گەلانی دیكە".

باوبراو وتیشی " پێویستە لەڕێی‌ كاركردن لەسەر گۆڕانكاری‌ دیموكراتی‌ بەجۆرێك كە هەڕەشە نەبێت لەسەر سوریا و گەلەكەی‌، كۆتایی بە نەهامەتییەكانی‌ سورییەكان بهێنرێت".

ئەو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەلعەرەبییەی سعودی سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی وڵاتان دەربارەی سوریا، رایگەیاند "هەموو ئەو هەوڵ و دانوستانانەی لە ساڵانی ڕابردوو بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری خۆبەڕێوبەریی ئەنجامدراون، هیچ ئەنجامێكیان نەبووە، ئەم دانوستانانەش، ئەنجامیان وەك رێككەوتنەكانی ئیدلبە".

ئەو فەرماندەیەی هەسەدە دەشڵێت "پێویستە هەموو پێكهاتەكان بەبێ جیاوازیی لە كۆمیتەی نووسینەوەی دەستووری سوریا بەشداربن".

333 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations