ڕاپۆرتێكی ئه‌مریكی: داعش له‌ئێستادا به‌هێزتره‌ له‌ ساڵی 2014

17.02.2020

لڤین:
پێگه‌ی "Insider"ی ئه‌مریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی جموجوڵه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی داعش بڵاوكرده‌، كه‌ سه‌ره‌ڕای كۆتایهاتنی خه‌لافه‌تی داعش له‌ عێراق و سوریا، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كه‌ شۆكهێنه‌ره‌، ئه‌ویش به‌وپێیه‌ی ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، داعش له‌ڕووی مه‌یدانییه‌وه‌ له‌ ئێستادا به‌هیزتره‌ له‌ساڵی 2014.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا تیشكخراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه‌ی ئێستا له‌ ڕیزه‌كانی داعشدان ژماره‌یان له‌و چه‌كدارانه‌ زیاتره‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای دروستبونی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه‌ بوون.

دۆخی دارایی داعش یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ بابه‌ته‌كانی نێو ڕاپۆرته‌كه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، هێشتا ملیۆنان دۆلار له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و گروپه‌دایه‌، كه‌ ده‌توانێت بۆ به‌هێزكردنی خۆی به‌كاریبهێنێت.

مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ ژماره‌ی چه‌كداره‌كانی داعشی ئاشكراكردووه‌ و ده‌ڵێت له‌نێوان 12 بۆ 18 هه‌زار چه‌كدار له‌ڕیزه‌كانی ئه‌و گروپه‌ ماونه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا داعش له‌ساڵی 2014 كه‌ دروستبوو، ته‌نیا 10 هه‌زار چه‌كداری له‌گه‌ڵدا بوو.

453 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations