لاهور شێخ جەنگی و محەمەد حەلبوسی كۆبونەوە

16.02.2020

لڤین: 
ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بەرپرسیا ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری كۆبونەوە گفتوگۆیان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و داخوازیەكانی هەردوولا لە كابینەی نوێ كرد. 

نوسینگەی ڕاگەیانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئێوارە بەیاوەری شاندێكی هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان چاوی كەوت بەلاهور شێخ جەنگی سەركردە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی عێراق و حكومەتی نوێ كرد. 

نوسینگەی محەمەد حەلبوسی رایگەیاند: هەردوولا هاوڕابوون كە كێشەی ئێستا پێویستی بە یەكخستنی هەوڵەكانی هەموو لایەك هەیە، بۆ گەیشتن بە قۆناغی سەقامگیری سیاسی و ئاسایش و ئابوری، عێراقیش شانازی بە هەمووجۆری كۆمەڵگەیی تەواوكاری دەكات و ناشتوانرێت بەڕێوەببرێت بەبێ هاریكاری جدی و دڵسۆزی هەموو پێكهاتەكان.

ئەو نوسینگەیەی حەلبوسی ئەوەشی رونكردووەتەوە لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ بە راستەیەك كراوە "بە ئامانجی گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێك كە زامنی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز بكات، و بۆچونی ڕونی هەبێت بۆ ئیدارەدانی كاروباری وڵات و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لەپێناو بەجێهێنانی خواستی پێكهاتەكانی گەلی عێراق لە نێویشیاندا خۆپیشاندەران".

ئەوەشی راگەیاندووە "هەردوولاش تەئكیدیان كردەوە لەسەر ئەوەی كە بەرنامەی حكومەتی داهاتوو زامنی لە خۆگرتنی ئەولەویاتی هاوڵاتیانی عێراق بكات لە ژیانێكی شایستە و دادی كۆمەڵایەتی بۆ سەرجەم رۆڵەكانی گەل وكاركردنی دەستبەجێ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی شارە ڕزگاركراوەكان". 

لەو كۆبونەوەیدا باس لە" گرنگی بەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربونەوەی رێكخراوی داعش و راوەدونانی پاشماوەكانی لەلایەن هێزە چەكدارەكان و هێزە ئەمنیەكان، لەگەڵ گرنگی سودوەرگرتن لە شارەزایی و زانیاری و هاریكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی". 

760 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations