كارەبای سلێمانی ئاگاداریەك بڵاو دەكاتەوە

16.02.2020

لڤین: 
كارەبای‌ سلێمانی‌ دانیشتوانی‌ گەڕەكی‌ سەرچنار  ئاگادار دەكاتەوە، ئەو ماڵانەی دەكەونەسەر فیدەری 75سبەینێ كارەبای مۆلیدە ونیشتیمانیان نابێت.

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كارەبای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، سبەینێ ئەو ماڵانەی دەكەونەسەر فیدەری 75 لە گەڕەكی‌ سەرچنار پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ چوار ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت.

بەڕێوەبەرایەتیە ئەوەی رونكردووەتەوە، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاوڵاتیان خۆیان.

كارەبای‌ سلێمانی‌ داوا دەكات لە پێناو پاراستنی ئامێرەكارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە. داوای هاوكاریكردنی تیمەكانی بەستنی پێوەرەكەشی لە كارەبای سلێمانی كردووە. 

2213 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations