ناوی كاندیدانی كابینەی نوێ حكومەتی عێراقی ئاشكرا دەبێت

16.02.2020

لڤین: 
ناوی بەشێك لەو كەسانەی پێشبینی دەكرێت لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقیدا هەبن ئاشكرا دەبێت و كاندیدی راسپێردراو دەیەوێت پێشوادەی دیاریكراو ناوەكان بداتە ئەنجومەنی نوێنەران. 

محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆك وەزیری راسپێردراو، دەیەوێت پێش ئەو وادەیەی لە بەردەمیدایە ناوی كابینە وەزارییەكەی پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كابینەكەی عەلاوی ئاشكرای كرد خالید عوبیدی وەزیری پێشووی بەرگری و عەبدولوەهاب ساعدی، سینان چەلەبی و عەبدوڵاجبووری و بەنگین ڕێكانی و سەعد محەمەد حوسێن ساماڕایی و عەبدولغەننی ئەسەدیی ئامادەییان دەربڕیوە بۆ بەشداری كردن لەو حكومەتەدا. 

بەڵام سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی عێراق بە دیاری كراوی كورد و سونەكان خواستیانە بەركەوتەی خۆیان لە حكومەتەكەدا هەبێت و ئەمڕۆش لەو چوارچێوەیەدا هەریەكە لە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی پارتی كۆبونەوە. 

4290 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations